یاری ئاسن هینمان ئەکات
دوو پاڵەوانە هەورامییەکە 22 ساڵە وەک برا پێکەوەن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
رۆژێکیان سەڵاحەدین هەورامی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بوو، کاتێک ویستی باسی سوودەکانی یاری لە شجوانی بکات، وشەکانی یارمەتییان نەداو چەند جارێک وتی ”یاری ئاسن هینت ئەکات” جا ئەم هینە بووە قسەی سەردەمی خەڵک و هەمووان دەیانوتەوە، پار کاتێک 964 چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرد، بەزمی هینەکە گەرم بووەوە، جا ئەمڕۆ جارێکی تر سەڵاحەدینی پاڵەوان و هاوڕێ دێرینەکەی باسی ئەو چیرۆکە دەکەن.
سەڵاحەدین هەورامی و نەجمەدین هەورامی لە ساڵی 1994ەوە پێکەوە یاری لەشجوانی دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن لە هاوڕێ دەرچوون و بوون بە برا، لەم 22 ساڵەدا چیرۆکی زۆر سەیریان بەسەرهاتووەو بۆ کامێرای 964ی دەگێڕنەوە.
رۆژێکیان هەردوو پاڵەوانەکە بەڕێگاوە بوون بچن بۆ بەغدا بەشداری پاڵاوتن بکەن، شۆفێری تاکسییەکە ئامادەنەبووە بیانبات، بەڵام کاتێک بە تاکسی دوای ئەو کەوتوونەتە رێ دەبینن ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەوانی نەبردووە بە سێ سەرنشینەوە کەوتوونەتە بۆسەی قاعیدەوەو هەموویان کوژراون، ئینجا دەزانن ئەو رێکەوتەی تووشی هاتوون چۆن ژیانیانی رزگار کردووە.
نەجمەدین هەورامی کاتێک دێتە سەر باسی شانازییەکانی ژیانی باسی ئەو رووداوە دەکات کە میدالیای پاڵەوانێتییەکەی ئارنۆڵدی بردووەتەوەو لەگەڵ ئەو وێنەی گرتووە، سەڵاحەدین هەورامیش جگە لە هەموو چیرۆکەکانی ژیانی هێشتا هەر هینەکە دیارترین چیرۆکیەتی و دوای چاوپێکەوتنەکەی 964 رۆژێک کەسێک پێی وتووە تا ناوقەدت ریش بێت دەتناسمەوە.
هەردوو پاڵەوانەکە چیرۆکی زۆر خۆش و ناخهەژێنیان لەلایە، پێشنیار دەکەن تەماشای تەواوی چاوپێکەوتنەکە بکەن.