ئاڵای عێراق و ئەمریکا دەردەکەوێت _ وێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
بەرێژەی 30%
ترەمپ باجی گومرگیی بەسەر عێراق و پێنج وڵاتی دیکە سەپاند
964+
ئەحمەد مستەفا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەڕێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر هاوردەکردن، لە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەوە بۆ ئەمریكا سەپاند.
بڕیاری ترەمپ بۆ سەپاندنی ئەم باجە نوێیە، لە رۆژی 1ی ئابەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
ئەمە خولێکی، باجی گومرگییە بۆ شەش وڵات، لەوانە جەزائیر، برۆنێی، عێراق، لیبیا، مۆڵدۆڤا و فلیپین.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە نوسراوەکاندا داواکراوە، بەڕێژەی 30% لەسەر جەزائیر، 25% لەسەر برونێی، 30% لەسەر عێراق، 30% لەسەر لیبیا، 25% لەسەر مۆڵدۆڤا و 20% لەسەر فلیپین باچەکان بسەپێندرێ.