کەشناسی هەرێم:

لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن لێزمە باران دەبێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەیینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەواری تەواو دەبێت و دوایینیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە و باران دەبارێت، لە شەودا هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

ئەوەش هاتووە، سبەی شەممە بەگشتی هەوری بارانی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کاتیش باران دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە بروسکە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی ئەو لێزمە بارانەوە پێشبینی دەرکێت ئاستی ئاو بەرزببێتەوە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پارێزگای هەولێر.