هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا
ئێران: درۆنێكی ئه‌مریكامان تێك‌شكاند
ئه‌مریكا قشمی بۆردومان كرد و ده‌ڵێن هێرشه‌كان سنووردار بوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، هێرشەکانی ئەمریکا کە دوورگەی قشمی ئێرانی کردووه‌تە ئامانج، سنووردار بووە و هیچ پلانێکی دەستبەجێ بۆ پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی ئێران لە ئارادا نییە.
رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، کە هێرشەکە بۆ سەر ئەو دوورگەیە، بەشێکە لە زنجیرەیەک هێرشی سنووردار کە پێشتر واشنتۆن دژی ئێران ئەنجامیاندابوون، ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجیان ڕاگرتنی تاران بووە لە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتیانەی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
ئەو بەرپرسە ناوی نه‌هاتووه و ده‌ڵێت: سوپای پاسدارانی ئێران تەقەی لە دوو فڕۆکەی ئەمریکی کردووە کە بەسەر گەرووی هورمزدا دەسوڕانەوە.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداریشدا، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە بەرپرسان بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا بەردەوام بوون لە هێرشە ئاسمانییە شاراوەکان بۆ سەر ئێران.
ئێرانیش لای خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، درۆنێكی ئه‌مریكایان له گه‌رووی هورمز به‌رداوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی میدیای ئێران، درۆنه‌كه له جۆری MQ9 ژماره 55 بووه و له رۆژهه‌ڵاتی گه‌رووی هورمز به‌ردراوه‌ته‌وه.