رێکخەری خۆپیشاندانەکە لە دوێنێوە دەستگیرکراوە

لە ترسی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان هێز لە کەرکوک بڵاوەی پێکراوە

964+

ژووری هەواڵ

لەترسی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە کەرکوک، پێشوەختە لە چەند شوێنێکی شارەکە پۆلیسی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بڵاوەیان پێکراوە.

بڵاوکردنەوەی هێز لە کەرکوک دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو لەبەردەم فولکەی پارێزگای کۆنی کەرکوک خۆپیشاندانێک بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێوی ژیان سازکرا کە تێیدا نەتەوە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان تێیدا بەشداربوون

دوینێ پێنجشەممە یەکێک لەو گەنجانەی ئەو خۆپیشاندانەی رێکخستبوو بەناوی محەمەد نیزام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ئەحمەد کەریم خاڵی محەمەد بە 964ـی وت، خوشکەزاکەم پارێزەرە و نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەیە، چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە ئاسایشی نیشتیمانی هاتوونەتە بەر دەرگای ماڵیان لە گەڕەکی عەرەفە، داوایان لێ کردووە تاوەکو ئاسایشی نیشتیمانی لەگەڵیان بڕوات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بڕیاری دەستگیرکردنی نەبووە.