نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
بەرەو 100 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوتی رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
شۆڕش قادری
دوای دابەزینەکانی چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت رووی لە بەرزبووەنەوە کردەوە و هەر بەرمیلێک بەرەوە 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلار و 32 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.03٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 90 دۆلار و 83 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.34٪ بەرزبووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا، نرخی نەوت داڕماوە و هەر بەرمیلێک نزیکەی 20 دۆلاری لێبووەوە، شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، لەئێستادا ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانیی نەوت هەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا نەوت بەرز و نزم دەکاتەوە.