خێرخوازێک دروستى کردووە
دوای زیاتر لە ساڵێک قوتابخانەی جمهوری لە خورماتوو بە رووی قوتابیاندا کرایەوە
سیروان خورشید -خورماتوو
ئەمڕۆ، قوتابیانى قوتابخانەى جمهورى لە قەزاى خورماتوو، بە کەیف و خۆشى گەڕانەوە قوتابخانە و دڵخۆشبوون بە بیناى قوتابخانە نوێیەکەیان.
ساڵێک لەمەوبەر، قوتابخانەى جمهورى لە خورماتوو، قوتابخانەیەکى وێرانەبوو، بەڵام خێرخوازێک قۆڵى لێهەڵماڵى و لەسەر ئەرکى خۆى هەڵى وەشاند و بە شێوەیەکى مۆدێرن دروستى کردەوە، ئەمڕۆ قوتابخانەکە دەرگاى بۆ قوتابیان کردەوە.
تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەشی خوێندنی کوردی خورماتوو بە 964ـى وت،” قوتابخانەکە چوار دەوامی تێدا دەکرێت، دوو دەوامی خوێندنى کوردی و دوو دەوامی عەرەبی”.
دیمەنى نوێى قوتابخانەکە و گۆڕەپانەکەى و وێنەى سەر دیوارەکان، دڵى قوتابیانى خۆشکرد بە تایبەت کە لەکەلاوەیەکەوە هاتوونەتە سەر بینایەکى مۆدێرن و نوێ، بۆیە بە تێکڕا چوونە بەردەم مایکى 964 و کەیف و خۆشى خۆیان دەربڕى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح