تەمەنی 35 ساڵ بووە

بریندارەکەی رووداوە هاتوچۆکەی دەربەندیخان – کەلار گیانی لەدەستدا

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

پەیامنێری 964 لە گەرمیان رایگەیاند، برینداری رووداوەکەی سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کە بە ئاڕاستەی کەلار رۆیشتووە، لە گوندی ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربوو.

بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا و دواجار لەوێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 35 ساڵە و خێزاندار بووە و ئێستا تەرمەکەی لە سلێمانییەوە بەڕێکراوە بەرەو کەلار.