ماتۆڕ سوارێک لەسەر رێگای گەرمک
لەگەڵ پیکابێک تووشی رووداو بوو گیانی لەدەستدا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
درەنگانی شەوی رابردوو لە سەر رێگای گەرمک و لە نزیک ئەو جادەی دەچێتە گوندی کێلو، پیکابێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیانداداوە و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
محەمەد رەحمان رێگەپێدراوی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ـی وت، پیکابەکە تێپەڕاندنی کردووە و ویستویەتی لە ئۆتۆمبێلێک دەربچێت و لەگەڵ دەرچوونی خۆی بە ماتۆڕەکەدا کێشاوە.
وتیشی، بە وتەی شۆفێری پیکابەکە ماتۆڕەکە لایتی نەبووە و نەیبینیوە و هەردوکیان هەوڵیانداوە کە خۆیان لە یەکدی لابدەن بەڵام هەر پێکدادان روویداوە.
رووداوەکە لە نزیک دووریانی کێلو بووە و درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە شۆفێری ماتۆڕەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و پیکابەکەش زیانی مادی زۆری بەرکەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی