چوار کەس بریندار بوون

لە رێگاى خەبات بۆ هەولێر؛ زۆرى نەمابوو سیناریۆى رووداوەکەى کەسنەزان دووبارە ببێتەوە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی خەبات و لە نزیک کانی قرژاڵە، بارهەڵگرێک مەقەستی کردووە و چووەتە سایدی بەرامبەر، شایەدحاڵێک دەڵێت: خوار رۆحمى کرد بارهەڵگرەکە مقەستى کرد دەنا هەمان سناریۆى رووداوەکەى کەسنەزان دووبارە دەبووەوە.
لە رووداوەکەى شەوى رابردووى رێگاى خەبات، لە کاتى مقەستکردنى بارهەڵگرێک، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى سەنى خۆى بە بارهەڵگرەکەدا دەکێشێت و بەهۆیەوە 4 سەرنشینى سەنییەکە بریندار بوون.
مازن تاڵب کە شایەدحاڵێکى رووداوەکە بووە بە 964ـى وت،”خوا رۆحمى کرد مقەستى کرد و بارهەڵگرەکە وەستا، ئەگینا هەمان سیناریۆى رووداوەکەى دوێنى کەسنەزان دووبارە دەبووەوە”.

لە رووداوەکەى دوێنێى کەسنەزان، بارهەڵگرێک کۆنترۆڵى لەدەستدا و هەشت ئۆتۆمبێلى ترى شێلا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و هەشت کەسى تریش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح