هاوڵاتیانی هەولێر وەڵامدەدەنەوە
ئەگەر بەغدا هەر پارەی نەنارد حكومەتی هەرێم چی بكات؟
ئەحمەد شەمزین
وا بۆ نزیكەی دوو مانگ دەچێت موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دابەش نەكراوە، حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم رێكنەكەوتوون لەسەر ئەو كێشانەی سەبارەت بە موچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان هەیانە، هاوڵاتیانی هەولێریش بیروڕای جیاجیان لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكە هەیە.
964 پرسیاری لە ژمارەیەك هاوڵاتی و كاسبكاری هەولێر كرد، كە ” ئەگەر بەغدا هەر پارەی نەنارد حكومەتی هەرێم چی بكات؟”، ئەوانیش هەریەكەی بە جۆرێك وەڵامی دایەوە.
هاوڵاتییەك دەڵێت، واباشە پێكبێن و حكومەتی هەرێم رێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، هاوڵاتییەكی دیكەش دەڵێت، “پێویستە سەبر بگرین، ئەگەرنا خراپتر دەبێت”.
لە ڤیدیۆكەدا سەرنج و بیروڕای هاوڵاتیان ببینە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا