وه‌ڵامێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ى به‌غدا
هه‌ولێر ده‌ڵێت هیچ عه‌یبێك له غازى ماڵان‌دا نییه و به كوالێتى باشیش دروستده‌كرێن
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
نه‌وت و كانزاكانى هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه كه هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌و غازانه‌ى ماڵان هه‌بێت كه له كارگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى كه حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى غازى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كانى خۆی داوه.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى غازى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كانى خۆى بڵاوكرده‌وه، گوایه له‌رووى كوالێتى باش نییه و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ى لێده‌كرێت، په‌یامنێرى 964 له هه‌ولێر به‌شێك له بریكار و كارگه‌ى غاز و به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌موویان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و غازه‌ى له هه‌رێم دروست ده‌كرێت هیچ مه‌ترسییه‌كی هه‌بێت.
شه‌ماڵ نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند “هه‌ركاتێك به فه‌رمى نووسراومان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێبگات ئێمه‌ش به فه‌رمى وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه”.
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌و بوتڵه غازه‌ى له كارگه‌كانى هه‌رێم دروست ده‌كرێت كوالێتیان زۆر باشه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه.
پێشتر، یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وتبوو، بڕیارەکەى عێراق لەسەرەتای ساڵی2025ـەوە هاتووە، وتیشی، كه بەپێی بڕیارەکەی بەغدا بێت، ئەو بوتڵە غازانەی لەکارگەکانی سلێمانی و هەولێر دروست دەکرێت کوالێتێکەیان نزمەو مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن