چەمی باسەڕە
پرۆژەی مەرەزەش راگیرا
لەبەر بێ ئاوی كێشە بۆ چەند گوندێكی چەمچەماڵ دروست بوە
964+
محەمەد فاتیح
ژماریەک لە گوندنشیانى سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی وشكەساڵی و بێ ئاوییەوە سكاڵایان لە پڕۆژەیەك كردووە و لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
قایمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە لەسەر سکاڵای ژماریەک لە گوندنشیان کە بەهۆی پرۆژەی مەرەزەوە ئاوی چەمی باسەڕە نەدەگەیشت بە سنورەکەیان، هاوتا عزیز بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش لەگەڵ نوێنەری گوندەکانی سەر به چەمی باسەڕە کۆبووەوە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێهێنرا بۆ چارەسەری کێشەکە.
وتيشى، ” لیژنەكە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی سنوری گوندی ژاڵەی دەربەندیان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو گوندنشینانەی کە بەهۆی ئەنجامدانی مەرەزەوە(چاندنی برنج) کێشەی کەم ئاوییان بۆ دروست بووە و بڕیاردرا فراوانکردنی چاندنی مەرەزە رابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی چەمەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ سەرجەم گوندەکان سودی لێ وەربگیرێت”.
“بەهۆی وشکەساڵی و بێ بارانییەوە چەمی باسەڕە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاوی کەم بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە کێشەی کەم ئاويی بۆ گوندنشیان دروست بووە”.