پڕۆژەی ئاوی دەربەند بەگەڕ دەخرێتەوە

+964
ژیوار خدر- رانیە

دوای 16 ساڵ لە دواخستنی جارێکی تر دەستكرا بە كاركردنەوە لەپڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە.

ئاری ئەحمەد-بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ”کار کردن لە پڕۆژرکە دووبارە دەستی پێکردووەتەوە، كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و كێشەی كەم ئاوی ڕاپەڕین چارەسەر دەکەن”.

پڕۆژەی ئاوی دەربەند ئاوی خواردنەوەی شاری ڕانیە و دەوروبەری دابیندەكات و لە ساڵی 2005 بەردی بناغەی دانرا و ماوەی 16 ساڵەبەتەواونەكراوی جێهێڵراوە.

هیوا قەرەنی، لێپرسراوی ئیدارەی راپەڕین سەبارەت بە کارکردن لە پڕۆژەکە وتی ”لە مانگی 8-ی ساڵی رابردووەوە دەستیان کردووەتەوە بەکارکردن لە پڕۆژەکە و لە ئێستادا کارەکان قۆناغێکی باشیان تێپەڕاندووە و هەموو شتەکان بەباشی بەڕێوە دەڕۆن”.

پڕۆژەكە 600 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و ئاو دەگەیەنێت بە رانیە و چوارقورنە و حاجیاوا.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد