سەرچاوەیەک لە نوسینگەى کەرکوکى کۆڕەک تیلیکۆم بۆ 964:

نوسینگەکانى کۆڕەک لە بەغدا، موسڵ و کەرکوک کرانەوە

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە نوسینگەى کەرکوکى کۆڕەک تیلیکۆ بە 964ـى راگەیاند کە لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەکى زارەکى گەیشتوون بە رێککەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ نوسینگەى کەرکوکى کۆڕەک بکرێتەوە.

وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى کرد، هەر ئەمڕۆ، نوسینگەکانیان لە بەغدا و موسڵ کراونەتەوە و نوسینگەى کەرکوکیش ئاگادارکراوەتەوە کە دەست بە کارکردن بکەنەوە.

هەرچەندە بۆ کردنەوەى نوسینگەکانى کۆڕەک هیچ نوسراوێکى فەرمیان پێنەگەیشتووە، بەڵام بە وتەى سەرچاوەکە،”لەسەرووى خۆمانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە نوسینگەکان بکرێنەوە و کاری خۆیان بکەن تا ئەو کاتەى بەشێوەیەکى یەکجارى کێشەکان چارەسەر دەکەن”.

جەختیشى کردەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، ئاگادارى فەرمانبەرانى نوسینگەى کەرکوک کراوەتەوە کە بگەڕێنەوە و کارى خۆیان بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح