لە چۆمان

کارمەندێکی دەزگای مین، مین پیایدا تەقییەوە و برینداربوو

ئاکام غەفوور – سۆران

لە کێلگەیەکی مینی چۆمان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کارمەندێکی دەزگای مین، مین پیایدا تەقییەوە و بە سەختی برینداربوو.

رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28.9.2026، لە کێلگەیەکی مین لە چۆمان، کارمەندێکی دەزگای مین لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی بەر مین کەوتووە و برینداربووە”.

کارمەندەکە تەمەنی 45 ساڵە و خێزاندارە.

بەقسەی رابەر ئەنوەر، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئەو کارمەندەی دەزگای مین، قاچێکی بەسەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی هەولێر کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری