بەشداری ئاهەنگی کرد
دوای 12 ساڵ ئازاد بەدران هاتەوە بۆ رۆژئاوا
ئیبراهیم حەسەن – قامشلۆ
ئازاد بەدران، هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردی باکووری کوردستان، کە بە تێکەڵکردنی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لەگەڵ شێوازە هاوچەرخەکان ناسراوە، دوای 12 ساڵ هاتەوە رۆژئاوای کوردستان.
وەک خۆی بۆ 964 باسی کرد، کۆتاجار ساڵی 2014 بووە سەردانی رۆژاڤای کردووە، دوای ئەوە ساڵانە تازە گەڕاوەتەوە و لە پارکی ئازادی قامیشلۆ خەڵکی کۆکردەوە و گۆرانی بۆ ووتن.
بەدران لە قەزای سیوەرەگ لە پارێزگای ڕوحا لەدایک بووە و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری ئامەد تەواو کردووە، بەرهەمەکانی بە زاراوەی کورمانجییە و زۆرجار تیشک دەخاتە سەر مۆسیقای نەتەوەیی، کولتوور و بابەتە نیشتمانییەکان.
لە بەرهەمە ناسراوەکانی ئەو دەتوانرێت ئاماژە بە “Ez Nisêbîn Tu Qamişlo” ، “Wayê Wayê”، “Paytexta Evînê” و سروودی یانەی ئامەدسپۆر “Amedspor Geliyor” بکرێت.
ئازاد بەدران هەروەها بەشداری کۆنسێرت و بۆنە کلتووری و نەتەوەییەکان دەکات و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و دەرەوە چالاکی هونەری پێشکەش دەکات، شەوی رابردووش کۆنسێرتێکی گەورەی لە قامیشلۆ بەڕێوە بردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا