لە هەرێمی کوردستان

رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمییە

ئەحمەد مستەفا

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، رۆژانی 30ی ئەیلوول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبن.

بەپێی راگەیاندنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵییە و پشووی ئەو دوو رۆژە دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پێشتر، بەبۆنەى “رۆژانى سەروەرى”ـى کۆمارى عێراقەوە، حکومەتى عێراق بریاریدا چوار رۆژ پشووى فەرمى رابگەیەنێت، پشووەکە رۆژانى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، تا رۆژى شەممەى داهاتوو دەگرێتەوە.

ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، بەبۆنەى “رۆژانى سەروەرى”ـى کۆمارى عێراق و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەو بڕیارەى داوە.