چەند دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوەکە کە بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە.
ئاگر چه‌ند دوكانێكی سووتاند
زوو فریای بازاڕه‌كه‌ى شاره‌وانى چوارقوڕنه كه‌وتن نەیانهێشت هەمووی بسووتێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه چه‌ند دوكانێكی بازاڕى شاره‌وانى له ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین سووتان، تیمه‌كان زوو فلریای كه‌وتن و نه‌یانهیچشت زیانى زۆر به بازاڕه‌كه بكه‌وێت.
به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دوای عەسر بنکەی بەرگری شارستانی چوارقوڕنە ئاگادارکرایەوە کە روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شارەوانی چوارقوڕنە هه‌یه، جگه له خۆیان بە ھاوکاری بنکەکانی بەرگری شارستانی حاجیاوا و کێوەڕەش، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت كە به ھۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگره‌كه دروستبووه، هه‌رچه‌نده زوو فریای ئاگره‌كه كه‌وتن و توانیان پێش تەشەنەکردن بۆ دوکانەکانی دیكه ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکەن، به‌ڵام چه‌ند دوكانێك سووتان.