ئێستا ئێش و کارەکانیان راگرتووە
سکاڵایان کرد و سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران دەستگیر کرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی لقەکەیان سەرجەم چالاکیەکانیان راگرت و قوفڵیان لە دەرگاکەیاندا.
دوو رۆژە عەدنان شێخ محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لەسەر سکاڵای شۆفێرەکانی ھێڵی سەیدسادق – کەلار دەستگیرکراوە.
ئازاد عەبدولرەحمان ئەندامی لقەکە بە 964ـی وت، بە پێی یاسا دەبێت ئەو شۆفێرانا مۆڵەتی هەردوو سەرەکەیان هەبێت بەڵام ئەوان مۆڵەتی یەکسەریان هەیە و بۆیە رێگرییان لێکراوە.
وتیشی، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار کێشەکە چارەسەر نەکات و سەرۆکی لقی سەندیکا ئازاد نەکرێت ئەوا رێکاری مەدەنی دیکە دەگرنەبەر و بە هەموو شێوەیەک ئیش و کارەکانیان رادەگرن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی