پارەشی تێكەوت

هەڵەكانی ناو كارتی خۆراك بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی چارەسەر دەبن

964+

محەمەد فاتیح

خزمەتگوزاری نوێ‌ بۆ كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی زیاد دەكرێت و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان دەكات و ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەكە رادەگەیەنێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجام داوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی، كە چەندین خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت لەوانە، گواستنەوە و كوژاندنەوە و زیادكردن و لابردنی بلۆك.

وتيشى، “لە كۆبوونەوەكە باس لە شێوازی پێدانی پارەی بەشەخۆراک كراوە وەك رسومات، کە بەم زووانە دەست پێدەکات، تاوتوێی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەش كراوە كە لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە و دڵنیاییشیان دا كە ئەو هەڵانە چارەسەردەكرێن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی”.