کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک. وێنە:پسولەی خۆراکی هەولێر.
وەزیری بازرگانی عێراق
با هاوڵاتیانی هەرێم پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی كارتی خۆراك
964+
محەمەد فاتیح
هاوكات لەگەڵ ئەوەی دوێنێ پارێزگای هەولێر مژدەی كارا كردنی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی پسوڵەی خۆراكی دا بە هاوڵاتیان، بەغدا رایگەیاند كە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێم كارایە.
ئەمڕۆ هەینی 30.5.2025 ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە نوێكردنەوەی داتاكانی كارتی خۆراك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كارا كراوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە پرۆسەی نوێکردنەوەکە پەیوەستە بە بەکارهێنانی کارتی نيشتيمانى، لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکانەوە ئەنجام دەدرێت، کە لە ” App Store “بۆ ئایفۆن و ” Google Play ” بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید بەردەستە.
داوای لە هاونیشتیمانیانی كوردستان كرد پەلە بكەن لە نوێكرنەوەی كارتی خۆراك لەو ماوەیەی بۆیان دیاری كراوە تاكو بەشەخۆراكەكەیان نەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنى پسوڵەى خۆراکى هەولێر بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 6ـی ئێوارەى پێنجشەممە 29.5.2025، پارێزگای هەولێر کاراکرا لەناو ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک (البطاقة التموينية الالكترونية).