یانزە ملیاری دێ

عێراق 184 ملیار دینار پارەی جوتیارانی لەلایە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە گوژمە 100 ملیار دینارەی حکومەتی عێراق بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، تەنیا 11 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، هێشتا نزیکەی 184 ملیار دینار قەرزی جوتیارانی لەلاماوە.

جگە لەو 11 ملیارە، هەفتەی رابردوو، 8.9 ملیار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشکرا، وە ئەگەر ئەو پارەیەش بگات، هێشتا 184 ملیار دینار قەرز لەلای حکومەتی عێراق دەمێنێتەوە.

پێشتر، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە نوێنەری کەناڵەکانی وت، لەو 11 ملیار دینارەی کە حکومەتی عێراق بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانی کردووە، پشکی سلێمانی پێنج ملیار و 414 ملیۆن دینارە.

جووتیارانی سایلۆکانی پیرەمەگروون، کەلار، سەیدسادق، هەڵەبجە، رانیە و چەمچەماڵ لە سنووری سلێمانی کە گەنمیان رادەست کردووە، لەم گوژمەیە سوودمەند دەبن.

بە قسەی نەسرین ئەحمەد، هەرکات پارەکە لە بەغداوە بگات، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام پێویستە پێشتر راستاندن بۆ چەکە بانکییەکان بکرێت.

سبەینێ جوتیارانی هەولێر و کۆیە چەکی پارەی گەنمەکانیان ...

سبەینێ جوتیارانی هەولێر و کۆیە چەکی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن

مێرووی

مێرووی "سن" لەناو گەنمی چێندراوی سنووری دهۆک بڵاوبووەتەوە