"دەستبەرداری نابین"

رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: ناوەستین لە پیشەسازی ئەتۆم

ژووری هەواڵ

رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک ناوەستن لە پیشەسازی ئەتۆم لە وڵاتەکەیان و بە وتەی خۆیان ئەو پیشەسازییە ریشەیەکی قوڵی هەیە.

بەهرۆز کەمالوەندی گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پیشەسازی ئەتۆم لە ئێران ریشەدارە و هەرگیز دەستبەرداری نابن.

“بەو تواناییەی کە هەمانە، دەبێت ئەم پیشەسازییە بەردەوامبێت و بە هیچ شێوەیەک نەوەستێت”، ئەو بەرپرسی ئێران وای وت.

راشیگەیاند، پیشەسازی ئەتۆمی ریشەیەکی قوڵی لە وڵاتی ئێمە هەیە، ناتوانرێت ریشەی ئەم پیشەسازییە نیشتیمانییە دەربهێنرێت.

دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست.