ئالای کۆریای باکوور
بە توندی ئیدانەی دەکات
کۆریای باکوور لەسەر هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران هاتە دەنگ
964+
ژووری هەواڵ
کۆریای باکوور، هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران سەرکۆنە کرد و بە پێشێلکردنی پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتووەکان ناویبرد، هاوکات “بوێری بێباکانەی ئیسرائیل”ـی بە هۆکاری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانی.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆریاى باکوور، گوتى “کۆماری میللى دیموکراسی کۆریا، بە توندی سەرکۆنەى هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات کە بەشێوەیەکی مەترسیدار پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە رێزگرتن لە سەروەریی پێشێلدەکات”.
بەرەبەیانی رۆژی 22ـی حوزەیران، لە دەیەم رۆژی هێرش و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریکا هێرشی کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانى نەتەنز و فۆردۆ و ئەسفەهان.
وەزیرى بەرگریى ئەمریکا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە ناوى چەکوشى نیوەشەو بووە و جگە لە فرۆکەى(B2) ژێردەریایی و فڕۆکەى نەوەى پێنجەمیش بەشدارییان تێداکردووە.