مۆندیالی 964
ئایسلەندا بووە یەکەمین قوربانی یاسا نوێیەکانی فیفا
ژووری هەواڵ
ئایسلەندا بووە یەکەمین قوربانی یاسا نوێیەکانی فیفا. لە یارییە دۆستانەکەی ئایسلەنداو ژاپۆن یارییان هەبوو، لە خولەکەکانی کۆتایی راهێنەری ئایسلەندا دوو یاریزانی گۆڕی، بەڵام لە پڕ ناوبژیوان بڕیاریدا یاریزانی دووەم یەک خولەک درەنگتر بێتە ناوەوەو ئەو ماوەیە ئایسلەندا بە 10 یاریزانەوە یارییان کرد، ژاپۆن فرسەتی هێناو گۆڵێکی کرد.
یاسا تازەکە دەڵێ چی؟: هەر ئاڵوگۆڕێکی یاریزان زیاتر لە 10 چرکەی پێ بچێت ، ناوبژیوان بڕیار دەدات یاریزانە تازەکە یەک خولەک درەنگتر بێتە ناوەوەو تیمەکە بە 10 یاریزانەوە یاری دەکەن.
جا هەر ئەمە نییە، یاسا تازەکان چەند دانەیەکن دووبارە بیرتان دەخەمەوە:
پیێر لۆجی کۆلینا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا رایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای فیفا رازی بوون بە پێنج گۆڕانکارییە تازەکەو ئیتر لەم مۆندیالەدا جێبەجێ دەکرێ.
یاسای یەکەم: ئەوەیە کە باسم کرد، ئاڵوگۆڕی یاریزان تەنیا دەبێ 10 چرکەی پێ بچێت، ئەگەر نا یاریزانە تازەکە سزا دەدرێت و یەک خولەک درەنگتر دێتە ناو یاریگا.
یاسای دووەم: بۆ کۆرنەرو لێدانی لا، کات دیاری کراوە، ئەگەر لەوە زیاتری پێبچێت، کۆرنەرو ئاوتەکە دەدرێت بە تیپی بەرامبەر.
یاسای سێیەم: دەسەڵات دراوە بە ناوبژیوانەکان بۆ سزادانی ئەو یاریزانانەی دەمی خۆیان دەگرن و قسە دەکەن، جا لە ناو یاریگا بێت یان ئەو کاتەی دەچنە دەرەوە.
یاسای چوارەم: ئەو یاریزانەی لە ناو یاریگا چارەسەر وەردەگرێت، کاتێک چووە دەرەوە دەبێ لانیکەم یەک خولەک بمێنێتەوە ئینجا بێتەوە ناو یاریگا.
یاسای پێنجەم: دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە ڤار بۆ ئەوەی هەندێ بڕیار رەت بکاتەوە، وەک کارتی زەردی دووەم کە دەبێتە هۆی دەرکردنی یاریزانێک، یاخود بە هەڵە سزادانی یاریزانێک، یاخود پێدانی کۆرنەری هەڵە.
کۆلینا دەڵێت ئەم یاسا تازانە بۆ ئەوە بڕیاریان لێ دراوە تا کات بە فیڕۆ نەدرێت و جەماوەر زیاتر چێژ لە یارییەکان ببینن.