"بزەم گرتووە 32 کیلۆ و نیو بووە"
قەدەغەی راوەماسی هەڵگیرا و بازاڕی ماسیفرۆشانیش کزە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
قەدەغەی راوەماسی لە ناوچەکانی کوردستان هەڵگیرا و ماسیفرۆشانیش دەڵێن، بازاڕیان کزە و وەک ساڵانی پێشوو نییە.
دانا تایەر راوچی ماسی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ شەممە 21.6.2025 و لە یەکەم رۆژی وەرزی راوەماسیدا، چووەتە چەمی قەڵادزێ بەڵام بەهۆی کەمی ئاو ماسییەکی کەمیان راو کردووە.
باسی لەوەشکرد، خواست لەسەر ماسی چەم و رووبارەکان زۆرە و نرخیشی کەمە، بۆ ئەوەی نەمێنێتەوە و خراپ نەبێ، ناچارن بە هەرزان بیفرۆشن.
بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ لە 20.3.2025ـەوە قەدەغە خرایە سەر راوەماسی و تا دوێنێ هەینی 20.6.2025 بەردەوام بوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری