دوای فڕین ئاویشیان کرد بەسەریا

گەنجە کەلارییەکە خەونەکەی بەدی هات و بە تەنیا فڕی

توانا نەقی

ئەحمەد کەریم گەنجێکی کەلارە و پارساڵ قۆناغی 12ـەی ئامادەیی بڕی لە کۆلێژی فڕۆکەوانی لە وڵاتی یۆنان وەرگیرا ئەمڕۆ خەونەکەی هاتەدی و بەتەنیا فڕینی بە فڕۆکە ئەنجامدا.

ئەحمەد کە ئێستا خوێندکارە لە کۆلێژی فڕۆکەوانی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “یەکەمین گەشتمان ئەنجامدا بەتەنها و لەگەڵ خودا”.

ئەحمەد ئەو قوتابییە بوو پارساڵ لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان بە کۆنمرەی 99.66 لە پۆلی 12ی زانستی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا هەر ئەو کات بڕیاریدا بەدوای حەز و خەونی خۆی بکەوێت و ببێتە فڕۆکەوان، لەبری ئەوەی بچێتە کۆلێژی پزیشکیی گشتی.

ئەحمەد لەلایەن رێکخراوێکە خەونەکەی بەدی هات و ئەمڕۆش ئەزمونێکی دیکەی خەونەکەی کرد و دڵخۆشە بەوە.