دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - GETTY IMAGES
دۆناڵد ترەمپ
“بەم زووانە ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرپا دەكەین”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەم زووانە رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بەرپا دەكەن، وەك چۆن لە نێوان هیند و پاكستان ئەنجاممان دا.
ترەمپ ئەمڕۆ یەكشەممە 15.6.2025 لە پۆستێكدا لە تروس سۆشیال رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل و ئێران رێككەوتن بكەن و كۆتایی بە شەڕ بهێنن.
هەروەها وتی، ئێستا پەیوەندی و هەوڵی زۆر دەدرێت لە پێناو راگرتنی شەڕ و دەستپێكردنی دانوستان و ئاشكراشی كرد، بەم زووانە دەگەنە رێككەوتنی ئاشتی.
ئەم قسانەی ترەمپ لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ سێیەمی رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە و بۆردومان و هێرشەكانیش بەردەوامن.