چیی روویدا؟
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران و دواتر هەرخۆیشی وەستاندی
توانا نەقی
دوێنێ شەو وەزعی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران خەریکبوو بەتەواوی بقڵیشێتەوە و ئاگرەکە گەرم بێت هەرچەندە ئەمریکا هێرشی کرد بەڵام دوای هەندێک ساردبوونەوە، جا چی هەواڵەکانی ئەو شەڕە و چی ئەوانەی لای خۆشمان بە پوختی دەخەینەڕوو تۆش بە خێرایی ئاگاداری هەموویانبە.
–
– فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم): هێزەکانمان نوێترین گەڕی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهێنا.
– سێنتکۆم: لەم هێرشانەدا تەقەمەنی و چەکی وردمان ئاڕاستەی ئەو ئامانجە ئێرانییانە کرد کە ببوونە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان و کەشتیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی.
– سێنتکۆم: لە هێرشەکاندا شیان و تواناکانی چاودێری سەربازی ئێران، سیستەمەکانی پەیوەندی و بەرگری ئاسمانی لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران کرانە ئامانج.
– سێنتکۆم: هیچ کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی ڕووبەڕووی چەشنە هێرشێک نەبووەتەوە و کەشتییە بازرگانییەکانیش بەردەوامن لە هاتن و چوون لە گەرووی هورمز.
– ترەمپ بۆ فۆکس نیوز: بژاردەی وەشاندنی گورزی زیاتر لە ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و لەسەر مێزە.
– ترەمپ بۆ فۆکس نیوز: ئیسرائیلییەکان بەشدارییان لەم هێرش و گورزانەی سەر ئێران نەکردووە.
– سوپای پاسداران: بە 12 موشەک بنکەی ئەمریکایان لە قاعیدەی ئەزرەق لە ئوردن کردووەتە ئامانج.
– سوپای ئێران: بە درۆن کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکامان لە بەحرەین کردە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری وڵاتەکەمان.
– دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی کوێت: بەهۆی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئێرانەوە، ئاسمانی وڵات بە شێوەیەکی کاتی داخرام و رێڕەوی گەشتە ئاسمانییەکان گۆڕدران.
– بەحرەین: سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی بەحرەین بەرپەرچی چەندین هێرشی ئاسمانی ئێرانییان داوەتەوە و تێکیان شکاندوون.
– ئیسرائیل جارێکی دیکە باشووری لوبنانی بە خەستی بۆردومان کردووە.
– لە ئێستادا بە پێی سایتی فلای رادار جموجوڵی فڕۆکەوانی مەدەنی کەوتووەتەوە ناوچەکە و چەندین فڕۆکە بە ئاسمانی ئیڕان و عێراەوە دەبینرێت.
ئەمانەش هەر بزانن کۆمەڵە هەواڵێکی ناوخۆییە:
– لە هەولێر و شارەکانی کوردستان لە دوێنێ شەوەوە ئامادەکاری کراوە لە شوێنە گشتییەکان بۆ مۆندیال و ئەو هاوڵاتیاناەی عاشقی یارییەکانی مۆندیالن.
– بەهۆی ئەم وەزعەی دروست بووە و ناردنی بۆ ئێران یارییە ئەلیکترۆنیەکان لە بازاڕدا گران بوون و خەڵک دەیانفرۆشێتەوە بە رێژەیەکی زۆر.
– دوێنێ شەو تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەدەست بێ کارەباییەوە هاوڵاتیانی خورماتووی هێنایە سەر شەقام و پڕ بە دڵیان هاواڕیان دەکەر کە ئەمە حاڵ نییە بەم گەرمایە.
– بە بڕیاری محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک، ئەمڕۆ لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکە پشووی فەرمیە، وەک وەفاداریی و یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سپایکەر و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان.