بەرگرى شارستانى هەولێر:

مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لە کانى قڕژاڵە خنکا

964+
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا، بەرگرى شارستانى هەولێریش دەڵێت: تیمەکانیان بە کەمتر لە نیو کاتژمێر تەرمەکەیان هێناوەتە دەرەوە.

بەپێى راگەیەندراوى بەرگرى شارستانى هەولێر، رووداوەکە کاتژمێر 5:25 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ روویداوە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە مێردمنداڵێکى 16 ساڵان لە کاتى مەلەکردن لە کانى قڕژاڵە، خنکاوە.

وەک باسکراوە، دەستبەجێ تیمەکانى ژێرئاوى قەزاى خەبات گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەماوەى کەمتر لە نیو کاتژمێر، تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەى پزیشکى دادیان کردووە.