دیمەنی کارکردن لە رێگای کەلار - سلێمانی - وێنە؛ رێگاوبانی گەرمیان
شۆفێران ئاگادار بن
بەشێک لە رێگای کەلار بۆ باوەنوور بوو بەیەک ساید
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگادار بن، رێگای نێوان کەلار – باوەنوور لە نزیک گوندی بەردەسوور بوو بەیەک ساید.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەک بڵاویکردووتەوە، لە ئێستادا رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور لە “ملەی بەردەسوور” نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسوور، بەهۆی کارکردنەوە، جووت سایدەکە بووە بە یەک ئاراستە.
روونیشیکردووەتەوە، سایدی هاتن بۆ ناو شاری کەلار لە نزیک گوندی بەردەسوور دادەخرێت و شۆفێری کردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.