وەزیرى دارایى عێراق بۆ فەرمانگەى ژمێریارى:

“هەینى و شەممە دەوام بکەن بۆ ئەوەى موچە پێش جەژن دابەش بکەین”

وریا فەتاح

وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری، بڕیاریدا رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو لە فەرمانگەی ژمێریاری بکرێتە دەوامی فەرمی، بە مەبەستی ناردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێش جەژنی قوربان.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت لە وەزارەتی دارایی کە ئەمرۆ 20ـی ئایار بڵاوکراوەتەوە، فالح ساری رێنمایی بە پەلەی ئاڕاستەی فەرمانگەی ژمێریاری کردووە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەردەوام بن لە دەوام.

ئەم بڕیارە بە مەبەستی خێراکردن و تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە داراییەکان و دابینکردنی سیولەی پێویست دراوە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە کاتی خۆیدا و پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز دابەش بکرێت.