شەش مانگی دەوێ تا چاک دەکرێتەوە

رێگایەکی سەرەکی لە شەقڵاوە داڕما

964+

ئاکام غەفور – سۆران

رێگای سەرمەیدان لە قەزای شەقڵاوە کە دەچێتەوە بۆ هیران و نازەنین و گوندەکانی دەورووبەری، داڕما و بەهۆیەوە رێگاکە بەیەکجاری داخرا.

رێگاکە بەردەوام قەرەباڵغە و هاتوچۆیەکی زۆری بەسەرەوەیە، جگە لە هیران و نازەنین، رێگای گەیشتنە بە ناحیەی سکتان و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی، بەپێی خەمڵاندنەکانیش شەش مانگی دەوێ تا چاک دەکرێتەوە.

کاروان کەریم خان قایمقامی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “هۆکاری رۆچوونی رێگاکە بۆ کارکردن لەسەر زەوییەکی تەنیشت رێگاکە دەگەڕێتەوە، پێشتریش ئەو شوێنە رۆچوونی هەبووە، بەڵام لەگەڵ کارکردن لەسەر ئەو زەوییە، رێگاکە بە تەواوی داڕماوە”.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ تیمی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەردانی شوێنەکەیان کردووە  و وەک دەڵێن، چاککردنی رێگاکە پێویستی بە 180 رۆژە، لەو ماوەیەشدا شۆفێران دەتوانن رێگای سۆرک، وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بە رێکارێکی نوێ رێگای هیران بۆ شەقڵاوە نوێ دەکرێتەوە

بە رێکارێکی نوێ رێگای هیران بۆ شەقڵاوە نوێ دەکرێتەوە

قەول وایە چیتر لافاو لە رێگای هەولێر – شەقڵاوە روونەدا...

قەول وایە چیتر لافاو لە رێگای هەولێر – شەقڵاوە روونەدات