کەشوهەوا - 964
کەشناسی:
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری تۆزوخۆڵ هەیە
ژێوار خدر
ئەمڕۆ هەینی کەشوهەوای ناوچەکە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی 18.9.2026 خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر چالاک دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبن.
بۆ سبەی شەممە 19.9.2026، کەشوهەوا بەرەو ساماڵبوون دەچێت و تەنیا تۆزێکی کەم لە ئاسماندا دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، نزیکەی 1 تا 3 پلە دادەبەزن و خێرایی با لە ئاستێکی ئاسایی و مامناوەنددا دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی