"خاوەنى گۆرانى شەڕڤانۆ"

حاجی موسا بۆ 964: دەمەوێت گۆرانییەکی سۆرانی بڵێم و سەرسامی حەسەن زیرەکم

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

هونەرمەند حاجی موسا لە میانی بەشداربوونی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە سلێمانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئامادەبوونی لە شاری سلێمانی دەربڕی و ئاشکرای کرد کە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی نوێیە و دەیەوێت بە شێوەزاری سۆرانی گۆرانی بڵێت.

حاجی موسا لە خاوەنى گۆرانى “شەڕڤانۆ”، بە 964ـى وت، “زۆر خۆشحاڵم کە لە سلێمانیم، ئێرە شاری ڕۆشنبیرییە. بەشداربووم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لەم شارەدا و توانیومە سڵاو و هونەری رۆژئاوا بگەیێنمە ئێرە، گۆرانیوتن بۆ جەماوەری ئەم شارە جێی شانازییەکی گەورەیە”..

ئەو هونەرمەندە سەرسامیی خۆی بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک دەربڕی و رایگەیاند کە کار لەسەر ئەوە دەکات گۆرانییەکی بە شێوەزاری سۆرانی بڵێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح