دوو بزنە کێوییان راوکردووە

ماوەت؛ بە 8 ملیۆن دینار سزای دوو راوچی درا

ژێوار خدر

لە سنووری چیای ئاسۆسی قەزای ماوەت پۆلیسی دارستانی ناوچەکە دوو راوچی لەکاتی راوکردنی ئاژەڵی کێویی دا دەستگیر کران، کە دوو بزنە کێوییان راوکردبوو.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای دەستگیر کردنیان لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچییەکان کراوەتەوە و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر بەرامبەریان.

دەشلێت، هەردوو تۆمەتبار دوای راگرتنیان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگا لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە هەریەکەیان بە بڕی چوار ملیۆن دینار سزای دارایی دران و فەرمانەکە وەک خۆی جێبەجێ کرا .