کاتژمێر 4:30ـی بەرەبەیان پرسیارەکان دابەش کران

115 هەزار و 787 قوتابی پۆلی 12 تاقیکردنەوە دەکەن

964+

شۆڕش قادری

تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەییەوە دەستیپێکرد و 115 هەزار و 787 قوتابی چوونەناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

هەردی مەعروف بەڕێوەبەری ئەزموونەکان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 1.6.2025،  115 هەزار و 787 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێم بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و 20 هەزار و 17 هۆڵی ئەزموونی دابینکراون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان”.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش، لەو سنوورە 26 هەزار و 215 قوتابی و خوێندکار بەسەر 385 هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون و سێ هەزار و 81 سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێر و كارگوزاریش سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

لەو ژمارەیە 19 هەزار و 779 قوتابی بەشی زانستین، پێنج هەزار و 337 قوتابی بەشی وێژەیی و بەشی پیشەییش، هەزار و 99 قوتابین.

کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی پرسیارەکانی یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە و رۆژی 29ـی ئەم مانگەش، دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکانە.

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام ...

تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن

ناوی شوێن و قوتابخانەی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئاشکرابو...

ناوی شوێن و قوتابخانەی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئاشکرابوو؛ وەرن لینکەکە بکەنەوە