پارکێکی تازە لە شاوێس کرایەوە – وێنە؛ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
پایتەخت سەوزتر دەبێ
پارکێکی تازە لە شاوێس کرایەوە
شۆڕش قادری
لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە هەولێری پایتەخت، پارکێکی تازە لە شاوێس کرایەوە.
پارکەکە ئەمڕۆ سێشەممە 21.7.2026 کراوەتەوە و لەکاتی کردنەوەیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگە و زەندی جەبار سەرۆکی شارەوانی لەوێ بوون.
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر چەند وێنەیەکی مەراسیمەکەی داناوە و نووسیویەتی، ئەم پڕۆژە خزمەتگوزاری و ژینگەییە، لەسەر رووبەری 11 هەزار و 250 مەتر چوارگۆشە جێبەجێ کراوە.
پڕۆژەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس و کۆمپانیای ئەسیۆرد (زین) بۆ پەیوەندییەکان ئەنجامدراوە، کە تێیدا نەمام و داری جۆراوجۆر چێندراون و شوێنی حەوانەوە و دانیشتنی گونجاو بۆ خێزان و هاوڵاتیانی ناوچەکە دابین کراوە.