قوتابییەکی قوتابخانەی باڵامبۆیە
بۆ بەرسیلە دەستێکی خۆی شکاند
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەرسیلە هەر بەناوهێنانی، مرۆڤ دەمی پڕئاو دەبێت، بۆیە ناحەقی ئەم قوتابییە چاوگەشەی قوتابخانەی باڵامبۆی سلێمانی مەگرن کە بۆ بەرسیلە دەستێکی خۆی شکاندووە.
پەیامنێری 964 چووەتە ناو قوتابخانەی باڵامبۆی سلێمانی و قوتابییە بەهرەمەندەکانی دوواندووە و زۆربەیان دەڵێن، دەیانهەوێ لە داهاتوودا ببن بە پزیشک و پەرستار.
یەکێک لەو قوتابیانە، جلوبەرگێکی رەنگاوڕەنگی جوانی کوردەواری لەبەرکردووە، بەڵام دەستێکی هەڵبەستراوە، ئەو بە راشکاوی رووداوەکەی گێڕایەوە و وتی، چووەتە سەر کورسییەک بۆ لێکردنەوەی بەرسیلە، بەڵام کەوتووەتە خوار و دەستێکی شکاوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری