باندێکی چوار کەسی لە سلێمانی
بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرد و دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
باندێکی چوار کەسی بە ملیۆنەها دیناریان لە خەڵک وەرگرتوە گوایە گورچیلەیان پێ دەفرۆشن کەچی خواردیویانە و دەنگیان نەماوە، ئاسایش دەستگیری کردوون
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەجەستەی مرۆڤ راگەیاند کە پێکهاتوون لە چوار کەس و پینج خێزانیان فریوداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممەم ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بەفرۆشتنی گورچیلە.
دەشڵیت، خەڵک سکاڵای کردووە و ئەوانیش ئەو باندە چوار کەسیەیان دەستگیر کردووە کە بڕی 32 ملیۆن دیناریان لە پینج خێزان سەندووە گوایە گورچیلەیان پێ دەفرۆشن.
دەستگیر کردنەکە لە رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە بووە و ئێستا بە پێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.