دیمهنێگی هاوڵاتیانى گوندى ئیلنجیغ له‌كاتى به‌ڕێوه‌بردنى فێستڤاڵى ساڵانه‌یان ... وێنه: بریار
ئیلینجاغ بووە ناحیه
سه‌رۆكى هه‌رێم واژۆى له‌سه‌ر هێنانه كایه‌ى ناحیه‌یه‌كی نوێ كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌ناحیه‌بوونى ئیلینجاخ خزمه‌ت به گونده‌كانى ناوچه‌كه ده‌كات و تواناى پێشكشهكردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بۆ دانیشتوانى ناوچه‌كه ئاسانتر ده‌كات.
پێشتر هاوڵاتیانى ئه‌م گونده داواكاریان پێشكه‌ش به قایمقامى ته‌قته‌ق كردبوو كه پێویسته بكرێنه ناحیه.
ئه‌وكات ئاسۆ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق به وه‌كاله‌ت، به 964ـى راگه‌یاند داواكاریى خه‌ڵكى ئه‌م گونده‌ى بۆ هاتووه، كه داواى به‌ناحیه‌بوونى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌ویش بۆ سه‌رووى خۆى به‌رزی كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “به‌شێك له پێداویستییه‌كانى بوونه ناحیه له‌م گونده‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك شتى دیكه‌ى ماوه”.
رۆژى 14.10.204 لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێم فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا، كه ئه‌ویش پاڵپشت بوو بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335 و رۆژی 24.10.2024 یش ئاسۆ مستەفا فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک قایمقامی بەوەکالەت پێدرا.