دۆناڵد ترەمپ
ئەگەر دانوستانەکان شکستی هێنا چی دەکەن؟
سەرۆکی ئەمریکا دووبارە هەڕەشە لە ئێران دەکات
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمەریکا، هەڕەشە و هۆشداری بە ئێران دەدات، ئەگەر دانوستانەکان لە پاکستان نەگەنە رێککەوتن، هێرشی زیاتر دەکەنە سەر ئەو وڵاتە.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە زاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، “ئێستا باشترین تەقەمەنی کەشتیەکان بار دەکەین، باشترین چەک کە تا ئێستا دروستکراوە، تەنانەت باشتر لەوەی پێشتر بەکارمان هێناوە و ئەوانمان پێ پارچە پارچە کرد”.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ترەمپ دەڵێت، “ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، ئەم چەکانە بەکار دەهێنین بە شێوەیەکی بە زۆر کاریگەر”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دانوستانە پێشبینیکراوەکان لەگەڵ ئێران، بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێکەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی دانوستەکان دەستپێبکات.