لە هەڵەبجە نانەواخانەیەک سزا درا و دوو شوێنکاریش ئاگادار کرانەوە - وێنە؛ قایمقامیەتی هەڵەبجە
پاشماوەی حەشەرات لە نانەواخانەکە بینراوە
لە هەڵەبجە نانەواخانەیەک سزا درا و دوو شوێنکاریش ئاگادار کرانەوە
964+
شۆڕش قادری
لە هەڵەبجە نانەواخانەیەک سزا درا لەبەرئەوەی پاشماوی حەشەراتی تێدابوو، دوو شوێنکاریش ئاگادار کرانەوە و بڕێک گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 20.5.2025 سەردانی چەند شوێنێکیان لەناو بازاڕ کردووە و بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی خاوەنی نانەواخانەیەکیان سزا داوە و دوو مارکێتیش ئاگادار کراونەتەوە.
ئاشکراشیکرد، لە نانەواخانەکە پاشماوەی حەشەرات بینراوە، هەروەک لە مارکێتێکش نزیکەی دوو کیلۆ گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیراوە و لەناو براوە.
فەلاح نامیق وتیشی، گەڕان و پشکنینی بازاڕ لەلایەن لیژنەکانیانەوە بەردەوام دەبێت و هەر ئەمڕۆش بەشداری پانێڵێکیان کردووە سەبارەت بە (بەکارهێنانەوەی رۆنی زەیت) کە هۆکارە بۆ شێرپەنجە و جەڵدەی دڵ و مێشک.