دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ - وێنە؛ ئەرشیفی 964+
کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی چارەسەر کراوە
هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی باشماخ ئاسایی کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ چارەسەر کرا و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزەکە ئاسایی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران دەڵێت، “لەئێستادا کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەرکراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی کراوەیە”.
هاموشۆکە وەک رۆژانی پێشتر ئاسایی بووەتەوە، واتە لە کاتژمێر 7:30 خۆلەکی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 9:00 شەو کراوە دەبێت.