پاڵەوانی درامای کۆچ وادەڵێت
“ئەو ئیشەی لە تموحی مندا نەبێ نایکەم”
964+
پەری ساڵح
هونەرمەند رزگار عەبدولرەزاق رەتیدەکاتەوە ئیشێکی لە تموحی ئەودا نەبێ کاری لەسەر بکات و دەشڵێت، لەگەڵ ئوسامە جەمیل بێ دوودڵی کاردەکەم.
درامای کۆچ یەکێک بوو لە دراماکانی رەمەزانی ئەمساڵ و رزگار عەبدولرەزاق رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینی و بۆ 964 وتی، بەڕای من کۆچ باشترین کاری هونەری ساڵ بوو، هۆکاری کەم دەرکەوتنیشم دەگەڕێتەوە بۆ خودی کارە هونەرییەکان ئێستا زیاتر رەمەزانان کاردەکرێت.
باسی لەوەشکرد ئیشێک لە تموحی ئەودا نەبێ نایکا، جگە لە ئوسامە جەمیل بەبێ دوودڵی بێ خوێندنەوەی سیناریۆ کاری لەسەر دەکات.