بە مانگێک 52 هەزار زیاد بووە
ئەم مانگە 365 هەزار موچەخۆر لە رێی هەژماری من موچەکانیان وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی چواری راگەیاند، بە سێ رۆژ هەمووی دابەش دەکرێت، لە ناو هەموو موچەخۆرانی هەرێمدا 365 هەزار موچەخۆر بە هەژماری من وەریدەگرن.
بەپێی ئەو داتایانەی تیمی (هەژماری من) داویەتی بە 964، مانگی پێشوو هەموو ئەوانەی لەسەر هەژماری من موچەیان وەرگرتووە ژمارەیان 313,200موچەخۆر بووە، بەڵام بۆ ئەم مانگە ژمارەکە بووە بە 365,200، بەپێی ئەم حیسابە 52 هەزار موچەخۆری تازە چوونەتە سەر هەژماری من.
ئامانجی هەژماری من ئەوایە یەک ملیۆن سوودمەندبوو بچنە سەر هەژماری من، تائێستا 735 هەزار سودمەندبوو تۆمارکراون.
فەرقی هەژماری من و ئەوەی تر ئەوەیە لە هەژماری من موچەخۆران موچەکەیان دەچێتە سەر حیسابی بانکی و دەتوانن بە ئامێری ATM وەریبگرن، حکومەت دەڵێ دەبێ هەموو موچەخۆران بچنە سەر ئەم سیستەمە، چونکە هەم کاری دابەشکردنی موچە ئاسان دەکات و هەم شەفاف و بێ گرێ و کێشەیە.