لە گوندێکی ئاکرێ مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەستدا
لە گوندێکی ئاکرێ
مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەستدا
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لە گوندێکی ئاکرێ مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 13.7.2026 لە گوندی زێلکا فاخیر سەربە قەزای ئاکرێ، مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لەگەڵ کەسوکاری بۆ پەتەتا کۆکردنەوەی چوونەتە کێڵگەیەک، لەکاتی ئیشکردن، تراکتۆر بەسەریدا رۆیشتووە و گیانی لەدەستداوە.
پزیشکی ئیشکگر لە فریاکەوتنی ئاکرێ بە 964ـی وت، “کاتێک مێردمنداڵەکەیان هێنا، گیانی تێدا نەمابوو و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە نەمانتوانی هیچی بۆی بکەین”.
لەسەر ئەو رووداوەش شێرزاد حەسۆ بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی دهۆک بە 964ـی وت، “بەداخەوە هەواڵێکی ناخوش بوو، پێشتر بەهەموو لایەک و بەڵێندەرەکانیشمان وتووە، کە نابێت منداڵ لەو تەمەنەدا کار بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان سەربەخۆیانە و بە ئارەزووی خۆیان منداڵەکانیان دەبەن بۆ ئیش و بەقسەیان ناکەن، بۆیە کارەساتی لەو شێوەیە دەقەومێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری