نهێنی وێنەکە چیبوو؟
تۆ بڵێی ترەمپ زانیبێتی پاپای داهاتوو ئەمریکی دەبێت؟
964+
ژوورى هەواڵ
بەر لە چوار رۆژ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە بە ژیری دەستکرد دروستکرابوو و جلوبەرگی پاپای لەبەردا بوو، پێش ئەوەش بە رۆژنامەنووسانی وتبوو دەیەوێت ببێت بە پاپا، بەڵام ئەمڕۆ رێکەوتێکی سەیر روویدا، پاپا دەستنیشانکرا، ئەویش پیاوێکی ئەمریکییە، بۆیە زۆر کەس کەوتنە ئەو گومانەی ئەو پەیامانەی ترەمپ لە خۆڕا نەبووبێت و پێشوەختە زانیویەتی پاپای داهاتوو ئەمریکی دەبێت.
بەڵام خەڵکێکی زۆر ئەم گریمانەیە بەدوور دەبینن، چونکە پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپا یەکێکە لە ئاڵۆزترین و نهێنیترین پرۆسەکان و هەتا دوا ساتەکانیش کەس نازانێت کێ دەستنیشانکراوە.
بۆ ئەوەی رای خەڵک لەسەر ئەم دوو گریمانەیە بزاندرێت لەسەر ئاپی قەرار راپرسییەک داندراوە، دەتوانن ئێستا دەنگ بدەن
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڤاتیکانەوە دووکەڵی سپی بەرزبووەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دیاریکردنی پاپا، پاش چەند خولەکێک رۆبێرت پریڤۆست لە باڵکۆنى بازلیکای دەرکەوت و وەک پاپاى نوێ خۆى بە جیهان پیشاندا و بە ئیتاڵییەکى سادە وتى،” Buona sera ئێوارەتان باش”.
هەرلەگەڵ هەڵبژاردنى، لە کەنیسەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش زەنگ لێدرا.