دەزگای ئاسایشی هەرێم:

“لە کاتی دەستگیرکردنی باندێک سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون”

شۆڕش قادری

ئاسایشی سڵیمانی دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەی راگەیاند و دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی سێ کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامدا، کاتژمێر 8:55 خولەکی شەوی رابردوو لەنزیک ناحیەی ئاشتی، لەکاتی دەستگیرکردنیان بەچەک رووبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون”.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتباران لەڕێی سۆشیال میدیاوە ( تیکتۆک و سناپ چات ) بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە کردووە، لەکاتی مامەڵەکردن کەسەکانیان فریوداوە و بەزەبری چەک و هەڕەشکردن پارەیان لێسەندوون.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی ( 406 ) و ( 56 ) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.